ئێستا
بۆ رۆژئاوا؛ رەوەندى کوردى لەبەردەم پەرلەمانى سوید خۆپیشاندان دەکەن
964+
وریا فەتاح
لە ئێستادا سەدان خۆپیشاندەرى رەوەندى کورد لە ستۆکهۆڵمى پایتەختى سوید گردبوونەتەوە و پشتیوانى بۆ بەرخودانى رۆژئاواى کوردستان دەردەبڕن.
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەردەم بیناى پەرلەمانى سوید، رەوەندى کوردى لەو وڵاتە گردبوونەتەوە و بە دروشمى ” بژى بەرخودانى رۆژئاوا”، پشتیوانى بۆ رۆژئاواى کوردستان دەردەبڕن.
ئەوان، جگە لە پشتیوانى بۆ رۆژئاوا، داوا دەکەن سوید و وڵاتانى ئەوروپا، فشار بکەن بۆ پاراستنى رۆژئاواو راگرتنى هێرشەکانى سەر رۆژئاوا.