مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان - وێنە؛ بارەگای بارزانی
"دوور لە عاتیفە رەفتار بکەن"
بارزانى: بەهیچ شێوەیەک قابیلى قبوڵ نییە زیان بە خوشک و برایانمان بگات لە رۆژئاوا
964+
وریا فەتاح
لەبارەى دۆخى ئێستاى رۆژئاواى کوردستان و سوریا و توندبوونەوەى گرژییەکان، بارەگاى بارزانى پەیامێکى بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتى:
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە نیگەرانییەكی زۆرەوە و بەوردی بەدواداچوون بۆ دوایین پەرەسەندن و ڕووداوەكانی سووریا و ڕۆژئاوا دەكەین، لەو بارودۆخە هەستیارەدا پێویستە هەموو لایەك بەرپرسیارانە و دوور لە عاتیفە ڕەفتار بكات و وای لێ نێت زیان بە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا بگات، كە بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نابێت.
ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ و بەردەوامین كە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا تووشی كارەسات و نەهامەتی نەبن. لەلایەكی ترەوە لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی دروست بووە، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆریش لە ئارادایە كە خۆیەلەخۆیدا هەڕەشەیەكی زۆر جددییە لەسەر سەقامگیری و ئاساییشی ناوچەكە.
لێرەدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان دەكەین كە بە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبستن و دەستبەجێ گرژی و شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێن و ئاگربەسێكی سەرتاسەری ڕابگەینرێت و كێشەكان بە شێوازێكی ئاشتیانە و لەڕێگەی حیوارەوە چارەسەر بكرێن.
مسعود بارزانی
20ی كانوونی دووەمی 2026![]()
بارزانى میواندارى کۆبوونەوەیەکی گرنگی نێوان ئەمریکا و هەسەدە و ئەنەکەسەی کرد