پشتگیری لە بەرخۆدان کرا
هاوڵاتییەک لە خورماڵ: ڤایرۆسەکان لە شوێنی لاوازەوە دێن
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لە گردبوونەوەکەی خورماڵ کە بۆ پشتیوانی رۆژئاوا سازکرا، هاوڵاتییەک قسەی بۆ پەیامنێری 964 کرد و وتی، ڤایرۆسەکان عادەتیان وایە، هەمیشە لە شوێنی لاوازەوە دێن، ئەوەش مەبەستی لەوە بوو، دەکرا ئەو هاوبەشی و هاوهەڵوێستییە زووتر بکرایە.
وا چەند رۆژێکە شەڕڤانان لە رۆژئاوای کوردستان، بەرگری لە خاکی خۆیان و ئەو ناوچانە دەکەن، کە لە تیرۆر پاکیان کردووەتەوە، بەڵام هێرشی داگیرکاری سوپای عەرەبی سوریا بۆ ناو پارێزگای حەسەکە، نیگەرانی و ناڕەزایەتی لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان لێ کەوتووەتەوە.
بەکر هەجیجی، هاوڵاتییەکە و ئەمڕۆ سێشەممە 20.1.2026، بەشداری گردبوونەوەی هاوڵاتییەکی قەزای خورماڵی کرد، کە لە کەشێکی سارد و بەفراویدا گردبوونەوەیان کرد.
ئەو وتی، دەبوو ئەم هاوهەڵوێستییە زووتر بکرایە بۆ پشتگیری لە کوردانی رۆژاڤا، ئەوە کاری دوژمنە هەمیشە هەوڵدەدات لە شوێنی لاوازەوە زەفەرمان پێ ببات، لەکاتێکدا زووڵم و زۆردایی و ناعەدالەتی بەرامبەر بە کورد لە رۆژاڤای کوردستان کراوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا