لە سلێمانییەوە بە پاس دەڕۆن

“هەموو كوردێک هاوسۆزی رۆژئاوای كوردستانە” 

964+

دیلان محەمەدجەزا

ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی سلێمانی دەچنە رۆژئاوای كوردستان بۆ پاڵپشتی لە كوردانی ئەوێ، هاوڵاتییەكیش كە خەریكە بەڕێدەكەوێت، دەڵێت، “هەموو كوردێک هاوسۆزی رۆژئاوای كوردستانە”.

لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 20.1.2026ـەوە تا ئێستا بە دەیان پاسی پڕ لە هاوڵاتی و كەسایەتی دیاری سلێمانی، بەرەو سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان بەڕێكەوتوون، پاسی دیكەش ئامادەن و ئێستا لە بەردەم كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانین.

پەیامنێری 964 چەند هاوڵاتییەكی لە ناو پاسەكان دواند و ئەوان رایانگەیاند، بەدەم بانگەوازی خوشك و براكانیان دەچن لە رۆژئاوا.

هاوڵاتییەكیان دەڵێت، هەموو كوردێك هاوسۆزی كوردانی رۆژئاوای كوردستانە، كە ستەم و غەدریان لێدەكرێت و پەلامار دەدرێن، بۆیە بۆ پاڵپشتی ئەوان دەچێتە رۆژئاوا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا