بەفر لە چیای گۆیژە- وێنە +964
بەفرێكی زۆر باریوە
هاتوچۆی سلێمانی: رێگای ئەزمەڕ و گۆیژە بەربەست کرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی شاری سلێمانی دەکات، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، لە پێناو سەلامەتی گیانی شۆفێران، هەر یەک لە رێگاکانی سەرشاخی گۆیژە و ئەزمەڕ و دۆڵەمیران ئێستا بەربەست کراون.
پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ئەمشەو دووشەممە 19.1.2026 ئەم زانیارییەی بڵاوكردەوە و دەشڵێن: تکایە تا دەتوانن سەردانی ئەو شوێنانە مەکەن تا ئاسایی بوونەوەی هاتوچۆ تێیاندا.
شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و باران هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە زۆر ناوچەدا بەفری زۆری باریوە و بەردەوامیشە.
هاوكات هەر بەم هۆیەوە لە چەند شار و شارۆچكەیەك لە ناوەندەكانی خوێندن كراوەتە پشوو.