بازگەی كاتی و لەناكاو دادەنرێن

” چەکی بێ مۆڵەت لە خورماتوو زۆر بووە”

+964
سیروان خورشید – خورماتوو

هێزە ئەمنییەکانی خورماتوو بازگەی کاتی و لەناکاویان لەناو بەشێک لە شەقام و گەڕەکەکان داناوە و هەر ئۆتۆمبێلێک چەکێ بێ مۆڵەتی پێ بگیرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت، هێزە ئەمنییەكان دەڵێن چەكی بێ مۆڵەت لە قەزاكە زۆر بووە.

عەمید بەدر خەڵەف، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتیی خورماتوو بە 964ـی راگەیاند، “بە هەماهەنگی پۆلیس و هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، تێمێکمان پێکهێنا و هەڵمەتێکی دەستبەسەراگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لەناو گەڕەک و شەقامە سەرەکییەکانی قەزاکە دەستپێکرد، هەر ئۆتۆمبێلێک بپشکنرێت و چەکی بێ مۆڵەتی پێ بگیرێت، جگە لە دەستگرتن بەسەر چەکەکەیدا، خاوەنەکەشی رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

وتیشی، هەڵمەتەکە بەو شێوەیە دەبێت شەوانە بازگەی کاتی و لەناکاو لە ناو شەقامە سەرەکییەکانی قەزاکەدا دادەنرێت، پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکان دەكرێت و هەڵمەتەکەش سەرجەم شەقام و گەڕەکەکانی قەزاکە دەگرێتەوە و بەردەوامیش دەبێت.

عەمید بەدر خەڵەف دەڵێت، زانیاری وردمان پێگەیشتووە دیاردەی چەکی بێ مۆڵەت لە قەزاکدا زۆر بووە، لە دوای ئەم هەنگاوەش لە ماوەکانی داهاتوودا پشکنینی ماڵانیش دەستپێدەکات، ئەمەش لە پێناو پاراستنی ئاسایش و و گیانی هاوڵاتیانە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تەقە كەرەكەی پەنجا عەلی کەرکوک بە مادەی هۆشبەرەوە دەست...

تەقە كەرەكەی پەنجا عەلی کەرکوک بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا