بەپەلە
پارێزگای هەولێر
لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە کرا بە پشوو
964+
توانا نەقی
بۆ سبەینێ سێشەممە 20.1.2025 پارێزگای هەولێر بڕیاری دا لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە پشووی فەرمی بێت.
پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، دوای کۆبوونەوەی ئەمشەوییان لەگەڵ قایمقامەکان و بەڕێوەبەری گشتيی پەروەردەی هەولێر، سەبارەت بەو شەپۆلەی بەفر و بارانبارین و سەرما و سۆڵەی رووی لە ناوچەکە کردووە، بڕیاری پشوویان داوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، پشووەکە تەنیا لە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سەربە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر دەبێت.
پێشتریش لە سلێمانی و هەڵەبجە و چەمچەماڵ و ئیدارەی سۆران بۆ سبەی و دوو سبەی پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیەندرا.