بەڕێوەبەری پێشوو بووە راوێژكار

گۆڕانكاری لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە هەولێر بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەر گۆڕا و بەڕێوەبەری پێشووش كرایە راوێژكاری وەزارەتی رۆشنبیری.

لە رێوڕەسمێكدا، ئەمڕۆ دووشەممە 19.1.2026 لە هۆڵی رۆشنبیری لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، سیروان عوسمان وەك بەڕێوەبەری نوێی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر دەستبەكار بوو، لە شوێنی بەڕێوەبەری پێشوو فه‌رهه‌نگ غەفوور، لە هەمان كاتدا بەڕێوەبەری پێشوو بووە راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان.

لە رێوڕەسمەكەدا پارێزگاری هەولێر و بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و نووسەران ئامادەبوون.

وەك بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویكردەوە، هونەرمەند فەرهەنگ غەفوور دوای 14 ساڵ وەك بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، ئەركەكەی وەك (راوێژكار) گواسترایەوە بۆ ناو وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و سیروان عوسمان، كە ماوەی 13 ساڵ بەڕێوەبەری چاپ و بڵاوكراوەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن بوو، وەك بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر دەستبەكار دەبێت.

كۆمپانیایەک دەیەوێت مافی گۆرانی كوردی بپارێزێت

كۆمپانیایەک دەیەوێت مافی گۆرانی كوردی بپارێزێت