لە هەولێریش دزیان کردووە

باندێکی دزیکردن لە رانیە دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە رانیە باندێکی دزیکردن دەستگیر کران کە جگە لەو دەڤەرە، خۆیان گەیاندووەتە هەولێر و لەوێش ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلیان دزیوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، رۆژی 8ـی ئەم مانگە هاوڵاتییەک سەردانی نووسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی رانیەی کردووە و سکاڵای تۆمار کردووە لەسەر ئەوەی کە چەند کەسێکی نەناسراو ماتۆڕێکی سێ تایەیان لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە شاری رانیە لێ دزیوە.

دواتر هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان لە رانیە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەن و دەتوانن ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەن بەناوەکانی (إ. ل. ع ) و ( هـ . إ. ش.) کە تەمەنیان سـەرووی 18 سـاڵـە و هەردووڪیان لە رگەزى نێرن.

ئاماژە بەوەشکراوە لە کەمتر لە 48 کاتژمێردا تۆمەتباران دەستگیر کراون و دەستیشگیراوە بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەی ڪە تۆمەتبارەڪان لەڪاتی دزی ڪردن بەڪاریانهێنابوو، جگە لەوەش دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمیلێڪی دیکەدا ڪە تۆمەتباران لـە (پارێزگای هەولێر) دزیویانە، هاوکات تۆمەتبارێکی تر بەناوی (ڕ. ج. أ) خۆی رادەستی نووسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی رانیە ڪردووە.

سەرجەم تۆمەتـباران لەبەردەم پۆلیــس و دادوەر دانیان ناوە بەتاوانەکانیاندا، راشیانگەیاندووە، پێشتر چەندین ماتـۆڕسڪـیلی دیکەیان لە (پارێزگای هەولێر) دزیوە.

دادوەر بڕیاریداوە بە راگراتنی تۆمەتباران بــە مــاددەی 443 لــە یــاســایــی ســزادانی عــێــراقــی و لــێــکۆڵــیـنــەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

دوو کۆنەدزی قەل و قاز لە رانیە دەستگیر کران

دوو کۆنەدزی قەل و قاز لە رانیە دەستگیر کران

لە رانیە سێ تۆمەتبار لەسەر دزی دەستگیر کران

لە رانیە سێ تۆمەتبار لەسەر دزی دەستگیر کران