"لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کێشەکە چارەسەر دەبێت"

لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی کارەبای نیشتمانی دەکوژێتەوە

964+

شۆڕش قادری

لە سێ پارێزگای هەولێر و دهۆک و سلێمانی پچڕانی کارەبا دروستبووە، تیمەکانی کارەبا خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکەن و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وەزعەکە ئاسایی دەبێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبا، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی دروستبووە و بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرفتەکان چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم: هەر غازەکە گەیشت کارەبا ئاسایی...

کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم: هەر غازەکە گەیشت کارەبا ئاسایی دەبێتەوە