"بەهەموو شێوەیەک پارێزگاری دەکەین"
ئیدارەی خۆسەر لە هەرێمی جزیرە بڕیاری ئامادەباشی گشتی راگەیاند
964+
شۆڕش قادری
ئیدارەی خۆسەر لە هەرێمی جزیرە بڕیاری ئامادەباشی گشتی راگەیاند و دووپاتیکردەوە کە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی سەر ناوچەکە تەواوی تواناکانیان دەخەنەگەڕ.
ئەمڕۆ دووشەممە 19.1.2026 بەڕێوەبەرانی ئیدارەی خۆسەر لە کانتۆنی جزیرە پابەندبوونیان خۆیان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی رۆژئاو راگەیاند و ئاماژەیان بەوەکرد کە، “ئەو شۆڕشە بەرهەمی تێکۆشانی دژوار و لە دژی زوڵم و تیرۆر بەدەستهاتووە”.
دووپاتیشیانکردەوە هەردەم باوەڕیان بە دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چارەسەری سیاسی و مسۆگەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکان هەیە، هەرکاتێکیش شەڕ بەسەریاندا فەڕز بکرێت، بەمافی خۆیانی دەزانن بەهەموو شێوەیەک پارێزگاری لە خاک و هاوڵاتیانیان بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژھەڵاتی سووریا حکومەتی دیمەشقی بە “شکاندنی رێککەوتنەکان” تۆمەتبار کردووە و بانگەوازی ئامادەباشی گشتی (نەفیرعامی گشتی) بۆ سەرجەم هاوڵاتیان راگەیاندووە.