بەپێی توێژینەوەیەکى نوێ

لە چاكبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك سلێمانی لەپێش تورکیا و ئێران دایە

964+

فەرهاد حەسەن

تەندروستی سلێمانی باسی توێژینەوەیەک دەکات کە بەهۆیەوە رێژەی چاكبوونەوە لە شێرپەنجەی مەمك لە شارەکەیان لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە و هاوشێوەی وڵاتانی پێشكەوتووە.

توێژینەوەکە هی زانستی پزیشكانی سەنتەری ژیانەوەیە بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە بە تیشك و ئاماژەی بەوەکردووە کە شێرپەنجەی مەمك لەو جۆرە شێرپەنجەیەیە کە باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە جیهان.

بەپێی توێژینەوەكە دەركەوتووە رێژەی چاكبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك لە شاری سلێمانی لە ئاستی وڵاتانی پێشكەووتووە و لە پێشەوەی وڵاتانی دراوسێدایە، بەجۆرێک رێژەی چاكبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك لە سەنتەری ژیانەوە 92% و رێژەی چاكبوونەوە لە وڵاتی توركیا لە نێوان 80 بۆ 85% و لە ئێران 80% و لە وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیاش 90 بۆ 95%ە.

توێژنەوەكە لەسەر ئەو چارەخوازانە كراوە لەماوەی ساڵانی 2015 بۆ 2017 چارەسەریان لەسەنتەری ژیانەوە و نەخۆشخانەی هیوا وەرگرتووە و ژمارەیان 671 تووشبووی شێرپەنجەی مەمك بووە لە قۆناغەكانی سفر و یەك و دوو سێ ، لەدوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ لە 92%ی ئەو تووشبووانە لە ژیاندا ماونەتەوە.

ژنانی سۆران خۆتان لە شێرپەنجەی مەمك بپارێزن و پشكنین ب...

ژنانی سۆران خۆتان لە شێرپەنجەی مەمك بپارێزن و پشكنین بكەن

لە شەش مانگدا 16 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە سلێمانی تۆمار...

لە شەش مانگدا 16 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە سلێمانی تۆمارکراوە