ئاگادار و هۆشیاربن

ناوەندی قەیرانەکان؛ پلەکانی گەرما دادەبەزن و شەختە دروستدەبێ

964+

ئەحمەد مستەفا

ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان “JCC”، هۆشداری ئەوە دەداتە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران و دابەزینی پلەکانی گەرما، وا پێشبینی دەکرێ لە رۆژانی 18 تا 20.1.2026، بەفر ببارێ و مەترسی درستبوونی شەختە هەیە.

پێشبینی کراوە لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک بارینی بەفر رووبدات.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان JCC، ئەمڕۆ شەممە 17.1.2026 رایگەیاندووە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران، لە رۆژی یەکشەممە 18.1.2026، تاوەکو رۆژی سێشەممە 20.1.2026 ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەریی دەبێت.

هەروەها، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا، مەترسی دروستبوونی شەختە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، ناوەندەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئاگاداری سەلامەتیی خۆیان بن.

چلەی زستانە و بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

چلەی زستانە و بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت