کۆبوونەوەى مەسرور بارزانى و تۆم باراک
لە نێوان هەولێر و بەغدا
مەسرور بارزانى و تۆم باراک: دەبێت کێشەکان بە ئاشتى چارەسەر بکرێن
964+
وریا فەتاح
سەرۆکى حکومەتى هەرێم و نوێنەرى سەرۆک ترەمپ لە پیرمام کۆبوونەوە و هەردولا جەختیان لە چارەسەرى ئاشتیانەى کێشەکان کردەوە.
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت بڵاوى کردەوە کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پیرمام، لەگەڵ باڵیۆز تۆم بەڕاک نوێنەری تایبەتیی سەرۆک ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا کۆبووەتەوە کە تێیدا وێندی گرین کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بووە.
وەک باسى دەکات لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ کردووە و هەردولاش جەختیان لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و رێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.