ژینگەپارێزان ناو بازاڕی هەولێریان خاوێن کردەوە – وێنە؛ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
شەو و رۆژ و جومعە و شەممەیان بۆ نییە
ژینگەپارێزان ناو بازاڕی هەولێریان پوخت و خاوێن کردەوە
964+
شۆڕش قادری
ژینگەپارێزان شەو و رۆژ و جومعە و شەممەیان بۆ نییە و بەم شەوە ناو بازاڕی هەولێر پایتەختیان پوخت و خاوێن کردەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، کەمێک پێش ئێستا لەلایەن تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، دەستکراوە بە خاوێنکردنەوە و شوشتنی سەنتەری شار کە ئەمڕۆ هەینی بەهۆی پشووی فەرمی، هاوڵاتییەکی زۆر سەردانی بازاڕیان کردبوو، لەگەڵ بوونی جموجۆڵی فرۆشیاران و کاسبکاران کە تیایدا زبڵ و پاشماوەیەکی زۆر کۆببۆوە .
هەر لەو هەڵمەتەدا بەشێکی شەقامی 30 مەتری هەولێر لای مەیدانی پەلەوەران خاوێنکرایەوە.