لە سۆران

سۆپاى نەوت ئاگرى لە ماڵیک بەردا

964+

وریا فەتاح

لە سۆران، سۆپاى نەوت ئاگرى لە ماڵێک بەردا، بەڵام خۆشبەختانە زیانى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.

بەرگرى شارستانى سۆران بڵاوى کردەوە، دواى ئەوەى ئاگادارکراونەتەوە لە بوونى ئاگرێک لە گەڕەکى بەختیارى شارى سۆران، دەستبەجێ تیمى رزگارکردن چوون بۆ شوێنەکە و توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە.

وەک باسى دەکات، تیمەکان زوو فریاکەوتوون و نەیانهێشتووە زیانەکان گەورەتربن و زیانى گیانى لێ بکەوێتەوە.

داواش دەکات لە حاڵەتى روودانى هەر رووداوێکى نەخوازراو تەنیا 115 لێ بدەن و بۆ هێڵى کۆڕەکیش بەخۆڕاییە کە ئەم دوو ژمارەیەیە:

07502401171
07507966355