دەلاکێک دوکانەکەی هێناوەتە دەرەوە و لە ناو بەفر کار دەکات
بە دەستە گەرمەکانی لە ناو سەرمای برادۆست دەلاکی دەکات
964+
ئاکام غەفور – سۆران
بەفر برادۆستی داپۆشیوە، دەلاکێکی گوندی شیوان لەگەڵ بەفر بارین، لە چوار دیواری دوکانەکەی هاتووەتە دەرەوە و لە ناو سروشت و بەفر خەریکی چاککردنی سەر و ریشی موشتەریەکانیەتی.
لەشکر شیوانی، خەریکی چاککردنی ریشی پەیامنێری 964ە و دەڵێت، لە دوای ئەوەی بەفرێکی زۆر باری لە گوندەکەمان، رێگەکان داخران و نەمتوانی بگەمە دوکانەکەم و حەزیشم لە کارکردن بوو لە ناو بەفر، ئیتر بڕیارمدا کورسی دەلاکیەکەم بێنمە دەرەوە و لە ناو بەفر موشتەریەکانم بەڕێ بکەم.
وەک باسی دەکات، کارەکە ئاسان نەبووە و لەناو بەفری تووشی وردە گرفت بووە، بەڵام ئەو حەزی لەو تاقیکردنەوەیە بووە، بەشێک لە خەڵکەکەش ویستوویانە لە ناو بەفر قژیان چاک بکەن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر