گوندی دسکەرە

تەرمی پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ لە شارەزوور دۆزرایەوە

+964

بڕوا مەجید – شارەزور

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.1.2026 تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن 44 ساڵ لەگوندی دسکەرەی سەربەناحیەی زەڕایەن دۆزرایەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف لە شارەزوور.

کەمال کاکە ئەحمد، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لەشارەزوور بۆ 964 وتی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمێک لە گوندی دسکەرەی خواروو.

وتیشی، پاش دەرچوونی تیمەکانی تەندروستی نەخۆشخانەکەمان تەرمی پیاوێکی 44 ساڵ بەناوی ( ش.ح) گەیاندووەتە فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەما، پاش رێکارە تەندروستی یەکان تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئیدارەی خۆسەری لەسەر فڕێدانی تەرمی کچە شەرڤانەکەی شێخ ...

ئیدارەی خۆسەری لەسەر فڕێدانی تەرمی کچە شەرڤانەکەی شێخ مەقسوود هاتەدەنگ