شەڕەتۆپەڵ دەستیپێکرد

بەفر گۆیژە و ئەزمەڕی داپۆشی و هاوڵاتیان روویان تێکردووە

964+

دیلان محەمەد -سلێمانی

لەم بەیانییەوە بەفر شاری سلێمانی گرتووەتەوە و هەرچەند کەم لەناو شار باری بەڵا بەتەواوی گۆیژە و ئەزمەڕی سپی کردووە و هاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتی خۆش روویان تێکردووە.

هاوڵاتییەک بۆ مایکی 964 دەڵێت، لە سلێمانییەوە هاتوونەتە گۆیژە و بەفرەکەی خۆشە و نیوەڕؤش بەم جەوە ساردە بەتەمای قازخواردنن لە سیتەک.

کاسبکارێکیش کە شێلم و پاقلە دەفرۆشێت دەڵێت کورد و عەرەب و هەموو کەس دەیخۆن و بۆ ئەم سەرما حەلی نییە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کەشێکی سارد بەڕێوەیە؛ بەفر بارین دەستپێدەکات

کەشێکی سارد بەڕێوەیە؛ بەفر بارین دەستپێدەکات