قەزای خاڵس

هەشت کەس بە رووداوێكی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک – بەغداد لە نزیک قەزای خاڵس بەهۆی رووداوێکی سەختی هاوتوچۆوە هەشت کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون

محەمەد عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی دیالە بە964ـی وت، “رووداوەکە پێکدادان بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە جۆرەکانی فۆرت و ئەڵتیمای تاکسی، کە بەهۆیەوە هەشت کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە، کە پێنج کەسیان سەرنشینی نێو کیای ئەڵتیماکە بوونە و ئەندامی یەک خێزانن و سێ سەرنشینی دیکەی نێو فۆردەکەش گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

وتیشی، ئەو پێنج ئەندامی خێزانە دانیشتووی قەزای خاڵسن و زیارەتکاری شیعە بوونە و بەڕێکەوتوون بەرەو بەغدا، ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش لە بەغداوە بەرەو کەرکوک هاتووە و لە سنووری قەزای خاڵس تووشی پێکدادانەکە بوون،

ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا سەرجەم قوربانییەکان رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای خاڵس کراون و لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە لە رووداوەکە.

بە قسەی وتەبێژی هاتوچۆی دیالە، رووداوەكە بە هۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلە فۆردەكە روویداوە، كە چووتە سایدی ئەمبەر و خۆی بە ئالتیماكە كێشاوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا