چامپیۆنزلیگ…ئه‌مشه‌و قۆناغی ده‌ركردن ده‌ستپێده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كات، كه‌ قۆناغی ده‌ركردنی ئه‌و تیپانه‌یه‌ كه‌ ناتوانن ئه‌نجامی پێویست به‌ده‌ست بهێنن.

ئه‌مشه‌و له‌ “چامپیۆنزلیگ” دوو یاری له‌ گه‌ڕی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16 به‌ڕێوه‌ده‌چن، یارییه‌كان له‌ یه‌ك كات و له‌ كاتژمێر 23:00 ده‌ستپێده‌كه‌ن.

یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی له‌ یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی یاریی ده‌كات.

یاریی چوون له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ بردنه‌وه‌ی دۆرتموند به‌ 1-0 گۆڵ كۆتایی هات.

چێڵسی بارودۆخی باش نییه‌ و راهێنه‌ره‌كه‌شی هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی بێنفیكای پۆرتوگالی، كه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، له‌ یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی كله‌ب بروجی به‌لجیكی یاریی ده‌كات.

بێنفیكا له‌ یاریی چوونیشدا به‌ 2-0 گۆڵ براوه‌ بوو، بۆیه‌ هه‌لی گه‌یشتنی به‌ قۆناغی هه‌شت زۆر به‌هێزه‌.