ئاراس بارتێز: قه‌ڵادزێ ده‌گه‌یه‌نمه خولی نایابی كوردستان
964+
مه‌جید بیتوێنی – قه‌ڵادزێ
یانەی وەرزشی قەڵادزێ بڕیاری دا ئاراس بارتێزی فۆتۆگرافه‌ری وه‌رزشی بكاته راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی و له یه‌كه‌م یارییشدا بردنه‌وه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد.
یانه‌ی قه‌ڵادزێ، كه له خولی پله یه‌كی كوردستان به‌شداره، بڕیاری دا ئاراس خدر، ناسراو به ئاراس بارتێز بكاته راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی.
پێشتر هه‌ریه‌كه له سه‌ردار ساڵح و ره‌مزی ساڵح مه‌شقی یانه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ بوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
بارتێز ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م یاریی وه‌ك راهێنه‌ری قه‌ڵادزێ، به ئه‌نجامی 5-2 گۆڵ بردنه‌وه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی زانكۆی جیهان به‌ده‌ستهێنا.
ئاراس بارتێز بۆ تۆڕی 964 وتی: یاریزانەکانمان توانایەکی شاراوەی سەرسوڕهێنەریان هەیە، پێویستە سوودیان لێ وه‌ربگرین، بۆیە بڕیارم داوه بە پلان وبیرۆکەی تازە وا لە یانەکەم بكه‌م بگاته پله نایاب.
دەشڵێت هەندێک خەڵکی پێیان وایە ئەو تەنیا فۆتۆگرافەرێکی وەرزشییە و کەمئەزموونە لە تۆپی پێ، بەڵام سەرەتای دەستپێکی کاری فۆتۆگرافەری وەرزشی دەگەڕێتەوە بۆ 7 ساڵ پێش ئێستا، بەڵام ئەزموونی وەرزشی زۆر زیاترە و ساڵانێكی زۆره له‌م بواره‌دا كار ده‌كات.
ئاراس بارتێز تەمەنی 34 ساڵه و خەڵکی شاری قەڵادزێیە، یه‌كێك له فۆتۆگرافه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی وه‌رزش له كوردستان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا