گەنجێک دۆزییەوە

لە خۆراکی سلێمانی پارە دۆزراوەتەوە و لای بەڕێوەبەرە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە بەردەم باڵەخانەی فۆڕمی خۆراک لە سلێمانی، گەنجێک کە بۆ مامەڵە لەوێ بووە، بڕە پارەیەکی لەبەردەم فەرمانگەکە دۆزییەوە و گەڕاندویەتییەوە و لەلای بەڕێوەبەرەکەی دایناوە.

هەرکەس لەوێ پارەی لێ کەوتووە، ناونیشان و بڕەکەی بڵێ هی خۆی بێت، پێی دەدەنەوە.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانییە و لە پێگەی خۆی ئەمڕۆ سێشەممە 13.1.2026، ستایشی دەستپاکی گەنجێک دەکات کە بۆ رایکردنی مامەڵەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی کردووە، بڕە پارەیەک دۆزیوەتەوە و رادەستی ئەوانی کردووە، تا سۆراغی خاوەنەکەی بکەن.

بەڕێوەبەر نوسیوویەتی، ئەم هاوڵاتیە پەروەردە جوان و دەست پاکە بەناوی شاڵاو محەمەد دلاوەر، سەردانی فەرمانگەکەمانی کرد، دوای ئەوەی کارەکەی بۆ جێبەجێ کراو فەرمانگەی جێهێشت دواتر گەڕایەوەو بڕێک پارەی لەبەردەم فەرمانگەکەمان دۆزی بووەوە.

ئەو وتی،  بۆیە دەست بەجێ گەڕایەوە و تەسلیمی ئێمەی کرد منیش بەئەمانەتەوە لای خۆم دەیپارێزم تا خاوەنەکەی دێتەوە بۆی ناونیشانی تەواوی پارەکەمان پێ دەدات.