کۆمەک کۆدەکرێتەوە

لە سلێمانی “دەنیزی شەرڤان” دەکرێتە پەیکەر

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی وەکو رێزلێنانێک لە کچە شەرڤانی گیان بەختکردوو “دەنیز” کە لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی شێخ مەقسوود لەلایەن چەکدارێکی سەر بە سوپای عەرەبی سووری فڕێدرایە خوارەوە، لە سلێمانی پەیکەرێک بۆ یەم کچە شەرڤانە دروستدەکرێت.

هاوکار ساڵح، مامۆستای هونەر و خاوەنی بیرۆکەکە بە 964ـى وت، مەرگی دەنیز کاریگەری لەسەر تاک بە تاکی کورد دروستکردووە، بۆیە ئەویش ئەم بیرۆکەیەی بۆ دروستکردنی پەیکەرەکە لەلا دروست بوو.

وتیشی “لە رێگەی دروستکردنی ئەم پەیکەرەوە دەمانەوێت دەنیز لە باشووری کوردستان وەکو رەمزێک بۆ کۆڵنەدان و گیانفیدایی بناسێنین”.

دەیانەوێت لە رێگەی هەڵمەتێکەوە روو لە سەرمایەداران بکەن و کۆمەک بۆ دروستکردنی پەیکەرەکە کۆبکەنەوە، دەشڵێت “هونەرمەندێکی پەیکەرتاش ئامادەیی دەربڕیوە بێ بەرامبەری هەقدەستەکەی پەیکەرەکە دروستبکات”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

ئیدارەی خۆسەری لەسەر فڕێدانی تەرمی کچە شەرڤانەکەی شێخ ...

ئیدارەی خۆسەری لەسەر فڕێدانی تەرمی کچە شەرڤانەکەی شێخ مەقسوود هاتەدەنگ

ئەنجومەنی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە: دەمێنینەوە و چۆڵى ن...

ئەنجومەنی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە: دەمێنینەوە و چۆڵى ناکەین