تەنیا لە چەند پسپۆڕییەک نەبێت

ئەنجومەنی وەزاری بڕوانامەی فەرمانبەران هەژمار ناكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووریی عێراق روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دانپێدانانی بڕوانامەی ئەکادیمی بۆ فەرمانبەران بڵاوکردەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنەكە لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا روونیكردەوە، “بە پشتبەستن بەو بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری لە خولی دووەمی ساڵی 2026دا دەرچووە، کە لە 5.1 بەڕێوەچوو، کە ئامانجی بەهێزکردنی پەروەردە بوو لە هەمان کاتدا زیادكردنی داهاتی دارایی و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکران، لەو دانیشتنەی لە 7.1. بەڕێوەچوو”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، لە بڕگەی (سێیەم-2) سەبارەت بە (هەژمارنەكردنی بڕوانامە بەدەستهاتووەکان لەکاتی دامەزراندن بۆ هەموو مەبەستەکان و لە سەرجەم بەشەکانی حکومەت،  لە سەرجەم پسپۆڕییەکان بۆ ئەو فەرمانبەرانەی دوای دەستپێکردنی دامەزراندنیان بەدەستیان هێناوە، جگە لە ستافی مامۆستایان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، ستافی پزیشکی و پەرستاری، ئەوانەی رەوانەی خوێندن لە دەرەوە كراون لەسەر حیسابی دەوڵەت لە سەرجەم پسپۆڕییەکاندا، پشتڕاستی دەکەینەوە کە ئەو بڕگەیەی ئاماژەی پێكراوە بە هیچ جۆرێك کاری پێناکرێت، ئەو بڕوانامانە ناگرێتەوە کە پێش رێكەوتی (2.1.2025) بە شێوەیەکی رێکوپێک ژماردراون، بەڵکو لە دوای ئەو رێكەوتەی پێشووەوە دەیانگرێتەوە.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئابووریی كوردستان و عێ...

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئابووریی كوردستان و عێراق باسی چی كرا؟