لۆگۆی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ وادەڵێت
“مەلامەزهەر بێڕێزی بە ئافرەتان و رۆڵ و پێگەی ئافرەت كردووە”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە كوردستان، سەبارەت بە لێدوانی مەلا مەزهەر تاهیر رگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێن، ” بێڕێزی بە ئافرەتان و رۆڵ و پێگەی ئافرەت كردووە”.
راگەیاندراوەكە ئەمڕۆ دووشەممە 12.1.2026 بڵاوكراوەتەوە و بەم جۆرەیە:
”بەداخەوە مامۆستایەکی ئایینی لە شاری هەولێر، بە ناوی (مەلا مەزهەر تاهیر)، لە کەناڵێکی میدیایی لێدوانێکی بڵاوکردووەتەوە و بێڕێزییەکی زۆر بە ئافرەتان و ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت دەکات، ناوبراو لە ڕوانگەیەکی تەسکەوە ڕۆڵی ئافرەتی کەم کردووەتەوە لە ماڵەوە و وەک خزمەتکارێک وێنای کردووە کە ئەرکەکەی تەنها لە ماڵەوەیە.
ئەو وتانەی ناوبراو بە تەواوی دژی بنەمای ئایینەکانە و پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و شکۆی ژنانە؛ بۆ ئەو مەبەستە دەستەی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە ئەو کەیسە دەجوڵێنێت و ناوبراو ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە لەبەر ئەوەی وتەکانی مەلا مەزهەر دژی ماددەی ١٤ی دەستووری عێراقە، کە ئەم ماددەیە بەڕوونی باس لەوە دەکات یەکسانی هەیە لەبەینی ژن و پیاو.
جگە لەوەش هیوادارین وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتیی زانایان ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی پێشێلکاری بەرامبەر خەڵک دەکەن لە ژێر ناوی ئایین و مینبەرەکانەوە.
بەتوندی دژی ئەو جۆرە لێدوانانەین و ئیدانەی دەکەین، بە ڕێزەوەش ڕۆڵی ژنان سەیر دەکەین و بەرز دەنرخێنین.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان
12.1.2026