"10 هاوڵاتی بەرمین کەوتوون و شەشیان گیانیان لەدەستداوە"

زیاتر لە 800 هەزار مەتر زەوی مینڕێژکراو لە سنووری هەولێر پاککراوەتەوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە ساڵی 2025 دەزگای مینی هەولێر، بەراورد بە 20 ساڵی رابردوو زۆرترین رووبەری خاکی لە مین پاک کردووەتەوە، کە زیاترە لە 800 هەزار مەتر چوار گۆشە.

ئەوەی جێگای دڵخۆشی نییە بۆ دەزگاکە ژمارەی ئەو کەسانەیە کە بەرمین کەوتوون، ساڵی رابردوو 10 هاوڵاتی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیشەوە بەرمین کەوتوون، شەش کەسیان گیانیان لەدەستداوە و بەشی زۆری رووداوەکانیش لە سنووری سۆران بوون.

عەلی عەبدولڕحمان بەڕێوەبەری دەزگای مینی هەولێر بە 964ـی وت، “ساڵی 2025 زۆرترین رووبەری زەوی لە مین پاک کراوەتەوە، کە 11 کێڵگەی مین بوونە، زیاتر لە 23 هەزار پاشماوەی جەنگی و تەقەمەنی لەگەڵ زیاتر لە هەزار و 600 مینی دژەکەسی هەڵگیراوەنەتەوە و لەناوبراون”.

وەک باسی دەکات، کاری لە پێشینەی ئەوان خاوێنکردنەوەی ئەو کێڵگانەیە کە لە ئاوەدانی نزیکن، بۆ ئەمساڵیش کێڵگەی گۆڕەز بەچڕی کاری تێدا دەکرێت، بەهۆی ئەوەی مینی لێیە، بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی پڕۆژەی ماستەرپلانی گەشتیاری سۆران کارەکانی بوەستێت، تاکو ئێستاش 70٪ـی چیاکە لە مین پاک کراوەتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە سۆران سبەی مین دەتەقێننەوە و دەنگەکەی بەرز دەبێ

لە سۆران سبەی مین دەتەقێننەوە و دەنگەکەی بەرز دەبێ

مه‌ترسیدارترین كێڵگه‌ مینى سنوورى هه‌ولێر و ئیداره‌...

مه‌ترسیدارترین كێڵگه‌ مینى سنوورى هه‌ولێر و ئیداره‌ى سۆران پاكده‌كرێته‌وه‌