ئامادەباشن بۆ هەر رووداوێک

تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا لە شەقڵاوە و راپەرین ئۆتۆمبێلی تایبەتیان بۆ دابینکرا

964+

فەرهاد حەسەن

ئەمڕۆ تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا کە رووبەڕووی رووداو و کارەساتەکان دەبنەوە لە شەقڵاوە و راپەرین ئۆتۆمبێلی تایبەتیان بۆ دابینکرا ئامادەباش کران بۆ ئەگەری هەر رووداوێک.

تیمەکان کە بە RRU ناسراون، لە چوارچێوەی دامەزراندنی سیستەمی خۆبەخشی بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی بەڕێوبردنی قەیران و کارەساتەکان، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ، بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی ئەڵمانیا دامەزراون، کە لە ئێستادا چەندین تیم لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە” و ئیدارە سەربەخۆکانی “سۆران، زاخۆ، گەرمیان” دا هەن، لە كاتی روودانی هەر كارەساتێكی سروشتی هاوكاری تیمەكانی حكومەت دەكەن و ژیانی هاوڵاتییان رزگار دەكەن.

كارمەندانی بەشێكیان خۆبەخشن و  بەشێكیان  فەرمانبەری حكومەتن و بەشێكیان لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كار دەكەن، سەرجەمیشیان راهێنانی چاککردنەوە و چاودێریکردنی کەلوپەلەکانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریان پێكراوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە رێورەسمی بەخشینی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بۆ  تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا RRUـی شەقڵاوە و راپەرین ئامادە بووە و، سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ئەڵمانیای كرد كە هاوبەشێكی سەرەكین لە راهێنان و دابینكردنی پێداویستیەكان بۆ تیمەكان و هیوای سەركەوتنی بۆ تیمەكان خواست لە هەموو ئەو کاروچالاکییانەی ئەنجامیدەدەن و تەواوی پاڵپشتیەكی پارێزگای هەولێری بۆ هەر کاروچالاکییەك ئەوان دووپاتکردەوە، کە لە داهاتوودا ئەنجامی دەدەن.

فەڕەنسییەکان کار بۆ بەهێزکردنی تیمەکانی وەڵامدانەوەی ...

فەڕەنسییەکان کار بۆ بەهێزکردنی تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا لە هەرێم دەکەن

بۆ وەڵامدانەوەی خێرای قەیران 25 فەرمانبەری زانکۆیەک را...

بۆ وەڵامدانەوەی خێرای قەیران 25 فەرمانبەری زانکۆیەک راهێنران

ئەڵمانیا راهێنان بە تیمی وەڵامدانەوەی خێرای هەڵەبجە د...

ئەڵمانیا راهێنان بە تیمی وەڵامدانەوەی خێرای هەڵەبجە دەکات