داوا لە خێرخوازان دەکات هاوکاریان بکەن

دوا بارانی هەولێر بۆ ژینگەپارێزێک نەهات بوو ئاو چووە ناو ماڵی و هیچی بۆ دەرنەچوو

964+

رێباز خدر – هەولێر

لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، بەهۆی ئەو بارانەی دوو شەو لەمەوبەر باری، لە گەڕەکی تەیراوە ژینگەپارێزێک ئاو چووە ناو ماڵەکەی و هیچی بۆ دەرنەچوو و داوا دەکات خێرخوازان هاوکاریان بکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ژیان ئاسایی خۆیان.

دڵزار جەوهەر، ژینگەپارێزێکە بەشێوەی گرێبەست لە وەزارەتی شارەوانی لە باخچەیەکە قەزای عەنکاوە بە مووچەی مانگانەی 400 هەزار دینار کاردەکات لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی سێ منداڵە کە دوانیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و یەکێکیان تووشی شێرپەنجە بووە و لە خانوێکی کرێشدا دەژیت.

دڵزار بە 964 ی وت، بەهۆی بارانەکەی شەوی رابردوو هیچمان لە ماڵەوە بۆ دەرنەچوو ئێساش هیچ شتێکیان نەماو بۆ ژیانیان بەکاری بهێنن.

وتیشی “داوا لە خێرخوازان دەکەین هاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەی ژیانمان ئاسایی ببێتەوە “.

حەبیبە هەمزە، دایکی دڵزار بە 964 ی وت، ساڵانە لافاو دێتە ناو ماڵمان زەرەر و زیانی جۆراوجۆرمان پێدەکەوێت، ئەمساڵیش هیچ شتێکیان بۆ دەرنەچووە. ئەویش داواکارە هاوکاری بکرێن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

لە سنووری چەمچەماڵ هێشتا ترس لەلافاو نەڕەویوەتەوە

لە سنووری چەمچەماڵ هێشتا ترس لەلافاو نەڕەویوەتەوە

دوو پێشمەرگە لەناو لافاو گیریانخوارد بەڵام دواجار رزگ...

دوو پێشمەرگە لەناو لافاو گیریانخوارد بەڵام دواجار رزگارکران

بێ ئەوەی لافاو لێیبدات هەموو ژووری خانووەکەیان داکەوت...

بێ ئەوەی لافاو لێیبدات هەموو ژووری خانووەکەیان داکەوتووە