دیمەنێك لە بۆردومانی حەلەب لە لایەن هێزەكانی حكومەتی سوریاوە
رووداوەكانی حەلەب
كەنەدا بە جواب هات: داوای پاراستنی هاوڵاتیانی كورد دەكەین
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
حکومەتی کەنەدا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشەکانی سەر گەڕەکە گەمارۆدراوەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفییە و بەنی زەید لە شاری حەلەب لە سوریا بڵاوكردەوە و داوای پاراستنی هاوڵاتیان و راگرتنی شەڕ دەكات.
حکومەتی کەنەدا لە بەیاننامەكەیدا جەختی لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە ستانداردە مرۆییەکان و بەدواداچوونی گفتوگۆ بۆ رێگریکردن لە توندوتیژی زیاتر و تێکچوونی ئاسایش لە گەڕەکە زیانلێکەوتووەکاندا کردەوە.
هەروەها داوای هەنگاوی بەپەلە دەكەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەكانی دۆخەکە و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی.
لە شەشی ئەم مانگەوە هێزەكانی حكومەتی كاتیی سوریا هێزیان لە دەوروبەری گەڕەكە كوردییەكانی شاری حەلەب كۆكردووەتەوە و لە دوو رۆژی رابردووشدا هێزی زیاتر و چەكی قورسیان هێناوەتەوە ناوچەكە و بۆردومانی ئەو گەڕەكانە دەكەن و تا ئێستا دەیان هاوڵاتی سڤیل كوژراو و بریندارن.