نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
دنيا پڕ کێشەیە
نرخی نەوت خەریكە بەرزدەبێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نرخی نەوت بۆ رۆژی دووەم بەرزبوونەوەی بەخۆیەوەبینی، هەرچەندە دڵەڕاوكێ سەبارەت بە بازاڕی جیهانی هەیە بەهۆی رووداوە جۆراوجۆرەكان، بە تایبەتی لە ڤەنزوێلا و ئێران.
ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 44 سەنت بەرزبووەوە و بووە 62.43 دۆلار، هەروەها نەوتی سووكی تێكساس 39 سەنت بەرزبووەوە و ئەویش بوو بە 58.15 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
بازاڕی نەوتی جیهان بە دڵەڕاوكێیەوە چاوی لەسەر رووداوە گەرمەكانی جیهانە، بە تایبەتی لە ئێران و ڤەنزوێلا و هەروەها سوریا، كە دەكرێت كاریگەرییان بەسەر نرخی نەوت لە دنیادا هەبێت.