بە سەختى بریندارن
لە شاخى پیرەمەگرون دوو شاخەوان کەوتنە خوارەوە
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، لە دوو شاخەوان کە لەگەڵ گروپێکى شاخەوانى بوون، کەوتوونەتە خوارەوە و بە سەختى بریندار بوون.
بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەرى ناحیەى پیرەمەگرون، وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکە، بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”یەکێکیان قاچ و رانى شکاوە و یەکێکیان بێهۆشە”.
وتیشى،”لەئێستادا تیمەکانى پۆلیس و بەرگرى شارستانى و ئاسایشمان راسپاردووە و بەرێگاوەن بۆ شوێنەکە”.
بەوتەى بەکر عەبدولکەریم، ئەو شوێنەى شاخەوانەکان لێى کەوتوونەتە خوارەوە، شاخى پیرەمەگروونە بە دیوى سەیرانگاى زێوێدا کە شوێنێکى سەختە.
بەڕێوەبەرى ناحیەى پیرەمەگرون باسى لەوەشکرد، لە هەوڵداین کۆپتەر بنێرین ئەگەر کەشوهەوا گونجاو بێتن چونکە شوێنەکە سەختە.