"پارێزراوبن لە هەموو توندوتیژییەک".

موقتەدا سەدر، نزا بۆ پێکهاتەکانى سوریا دەکات

964+

وریا فەتاح

موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی نوێی سەبارەت بە دۆخی سوریا بڵاوکردەوە و تێیدا نزا بۆ پاراستنی تەواوی پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە دەکات لە هەر “خراپە و توندوتیژییەک”.

سەدر لە پەیامەکەیدا کە ئەمڕۆ 8.1.2026، بڵاویکردووەتەوە، داوا دەکات وڵاتی سوریا و گەلەکەی بە هەموو تائیفە و نەتەوە جیاوازەکانەوە پارێزراو بن.

ڕێبەری رەوتی سەدر بە ناوهێنان ئاماژەی بە پێکهاتەکانی “سوننە، شیعە، دروز، کورد، مەسیحی و هەموو کەمینەکانی دیکە” کردووە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، موقتەدا سەدر نزا دەکات کە گەلی سوریا لە هەموو جۆرە “خراپە، توندوتیژی و ئازارێک” بەدوور بن.

مەزڵوم عەبدی بۆ حکومەتی کاتی: بەرامبەر هێرشەکان دەستەو...

مەزڵوم عەبدی بۆ حکومەتی کاتی: بەرامبەر هێرشەکان دەستەوستان ناوەستین