لە چاڵنجی نەمام چاندنەکە

بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی وزەی دوکان نەمامی زەیتوون دەچێنن

964+

ئەحمەد مستەفا

لە سەرەتای ساڵی نوێی 2026، کۆمەڵێک لە خەمخۆرانی ژینگە لە سنووری قەزای دوکان لە چەند کاتێکی جیاواز هەستاون بە روواندنی نەمام و گرنگی دان بە زیاترکردنی رێژەی سەوزایی سنوورەکەیان.

ژمارەیەک لەو کەسانە، بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی وزەی کارەبای دوکانن و دەستیان بە چاندنی نەمام زەیتوون کردووە.

رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە داتای چالاکییەکەی کردووە لەو کەمپینی “لە ساڵی نوێدا نەمامێک دەچێنم،”، ئەندازیار ئەبوبەکر حەمە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبای دوکان، لەگەڵ بەشێک لە فەرمانبەرەکانی هەستان بە وواندنی 200 نەمامی زەیتوون لە نزیک وێستگەکە، ئەویش بە مەبەستی زیاتر بە زیادکردنی رێژەی سەوزایی.

هەروەها هەریەک لە نەژاد ئیبراهیم، کارزان عەلی، سەفین حەمەئەمین بە هەماهەنگی کۆمەڵێ گەنجی خۆبەخشی ژینگەدۆست لە بناری چیای سارا، هەستاون بە رواندنی چەند نەمامێک بە شێوەی خۆبەخشانە.

رێکخراوەکە دەڵێ، عەبد دوکانی ئەندامی دڵسۆزی رێکخراوەکەمان لە سنوری دووکان و دۆڵی جافایەتی، بەشداری کردووە لە چاڵێنچی لە ساڵی نوێدا نەمامێک دەچێنم، کە بە چاندنی چەند نەمامێک بەشداری کردووە و دووبارە سوپاسی هەر تاکێک دەکەین کە لە هار شوێنکی کوردستان گرنگی بە ژینگە و پاراستنی و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی دەدات.