رۆژانە 136 گەستنی سەگ تۆمارکراوە
ساڵی 2025 عێراق بە دۆخێکی مەترسیداری سەگە بێلانەکان تێپەڕیوە
964+
فەرهاد حەسەن
بەپێی ئامارێکی فەرمی ساڵی 2025 عێراق بە دۆخێکی مەترسیداری سەگە بێلانەکان تێپەڕیوە و رۆژانە 136 گەستنی سەگ تۆمارکراوە و 19 كهسیش بەهۆی گەستنی سەگەوە گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی 2025 دا 50 هەزار گەستنی سەگ لە عێراق تۆمارکراوە و لە ئەنجامدا 19 کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق له لێدوانێكدا رایگهیاند، گیانلەدەستدانی ئەو 19 هاوڵاتییە بەهۆی “هاری سەگ” و دواکەوتن بۆ وەرگرتنی چاودێری پزیشکی، بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، فریاگوزاری سەرەتایی دروست بە شێوەیەکی بەرچاو مەترسی توشبون بە ڤایرۆسەکە کەمدەکاتەوە، هەروەها زۆر گرنگە داوای چاودێری پزیشکی خێرا بکرێت، بەتایبەتی ئەگەر گازگرتنەکە لە نزیک سەر بێت.