یەکشەممە خواستەکەی دێتەدی

964 بووە هۆی چارەسەركردنی كێشەی پێشمەرگەیەک و وەزارەتی پێشمەرگەی هێنایە سەرخەت

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دوای ئەوەی 964 پەیام و داواکاری ئەو پێشمەرگەیەی بڵاوکردەوە کە پێویستە وەکو پێشمەرگەی سەنگەر خانەنشین بکرێت، ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە هاتە سەرخەت و بەڵێنی دا کە داواکارییەکەی جێبەجێبکات.

پێشمەرگەکە، لە سەیدسادقەوە هاتبووە هەولێر و لەسەر شەقامێک مانی گرتبوو هۆکارەکەش ئەوەیە کە خۆی پێشمەرگەی سەنگەر بووە بەڵام بە نەخۆش خانەشین دەکرێت، ئەویش داواکاربوو کە دەبێ بە کەمئەندامی سەنگەر خانەنشین بکرێت.

لیوا عوسمان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە پەیوەندی بە 964 ەوە کرد و دووپاتی کردەوە کە داواکارییەکەی ئەم پێشمەرگەیە جێبەجێدەکەن و لە رۆژی یەکشەممەوە چارەسەری کێشەکەی بۆ دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەش راگەیەندراوێکی بلاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە وەزیر خۆی پەیوەندی بە پێشمەرگەکەوە کردووە و بەلێنی پێداوە بە زووترین کات چارەسەری کێشەکەی بۆ بکرێت.

عەتا ئەحمەدی پێشمەرگە، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە، دوێنی 964 وەکو یەکەمین میدیا سەردانی کرد پەیام و داواکارییەکەی گەیاندە لایەنی پەیوەندیدار.

باسی لەوەکردبوو، کە دوو جار بەسەختی لە شەڕی داعشدا برینداربووە و قاچێکی لەدەستداوە، دوو فیشەک بەر سمت و فیشەکێک بەر باڵ و رانی کەوتووە، وتبووی سەرەڕای هەموو ئەمانە دەیانەوێت بە نەخۆش خانەشین بکرێت، بەڵام ئەوەی رەتکردبووەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

964 دەنگى پێشمەرگەیەکى گەیاند؛ وەزارەتى پێشمەرگە چارەس...

964 دەنگى پێشمەرگەیەکى گەیاند؛ وەزارەتى پێشمەرگە چارەسەرى دەکات

پێشمەرگەیەک لە سەیدسادقەوە هاتووەتە هەولێر و لەسەر شە...

پێشمەرگەیەک لە سەیدسادقەوە هاتووەتە هەولێر و لەسەر شەقام دەمێنێتەوە