لە کەرکوک

دانیشتووانی پەنجاعەلی بەهۆی بێکارەبایی رێگایان داخست

964+

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، دانیشتووانی گەڕەکی “پەنجاعەلی” لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری کەرکوک، وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر خراپیی دۆخی کارەبا، رێگای سەرەکیی گەڕەکەکەیان داخست.

خۆپیشاندەران بە سووتاندنی تایە و دروستکردنی ئاستەنگ، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلیان لەسەر رێگاکە پەکخست و رایانگەیاند، کە چیتر بەرگەی پچڕانی بەردەوام و درێژخایەنی کارەبا ناگرن.

دانیشتووانی گەڕەکەکە بۆ 964 باسیان لەوەکرد کە کارەبا زۆر کەم بووەتەوە و ئەمەش کاریگەرییەکی خراپی کردووەتە سەر ژیانی رۆژانە و کار و کاسبیان.

جەختیش دەکەنەوە، تاوەکو لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامێکی روون و چارەسەرێکی خێرایان نەدەنێ، لەسەر شەقام دەمێنینەوە.

بەوتەى ئەحمەد عەلى کە دانیشتوویەکى گەڕەکەکەیە و بۆ 964 قسەى کردووە، گەڕەکەکەیان کێشەى نەبوونى محەویلەى کارەبایان هەیە و بەوهۆیەوە کارەبایان پێناگات یان کە کارەبا دێتەوە زوو زوو فڕێى دەداتەوە.

لاى خۆیەوە، دانیال هەمەوەندى، جێگرى بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى کەرکوک بە 964ـى وت،”پارێزگار بڕیاریداوە بە دابینکردنى 20 محەویلەى کارەبا بۆ گەڕەکەکانى کەرکوک و بڕیارە سبەینێ یەکەم دانەیان بۆ گەڕەکى پەنجاعەلى ببەسترێت”.

بۆنە ناخۆشەکەى پەنجا عەلى بە لیژنەیەک سپێردرا

بۆنە ناخۆشەکەى پەنجا عەلى بە لیژنەیەک سپێردرا