نرخ لە بازاڕدا جێگیرە
وەزارەتی ناوخۆ دەنگۆی دابەشکردنی تابلۆی نوێى تەکسی رەتدەکاتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
ماوەیەکە لە پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، باس و خواسی گرانبوونی تابلۆی تەکسی و ئەگەری دابەشکردنی ژمارەی نوێ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بووەتە باسوخواسى خەڵک، بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ دڵنیایى دەدەن کە ژمارەى نوێى تاکسى دابەش ناکرێت.
بێجان رۆستەم، خاوەن پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل بۆ 964، ئاماژە بەوە دەکات کە نرخی تابلۆی تەکسی لە ئێستادا جێگیرە و لە دەوروبەری سێ هەزار و 800 دۆلاردایە (38 وەرەقە).
هۆشداریش دەدات کە ئەگەر ژمارەی نوێ دابەش نەکرێت، زیانی دارایی بەو هاووڵاتیانە دەگات کە تێچووی زۆریان لە کڕینی ئۆتۆمبێلی گرانبەها بۆ کاری تەکسی کردووە.
سەبارەت بە هەڵوێستی فەرمی حکومەت، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە دابەشکردنی تابلۆی نوێ دەکەن و بە 964ـى وت،” هیچ بڕیارێک لە کابینەی نۆیەم و لەمساڵیشدا نییە بۆ دابەشکردنی تابلۆی تەکسی.”
جەختی لەوەش کردەوە کە ئامانجی ئەوان باشترکردنی جۆری خزمەتگوزارییەکانە، چونکە ئێستا هاووڵاتیان دەیانەوێت سواری ئۆتۆمبێلێکی پاک و خاوێن و مۆدێل بەرز ببن، بۆیە هانى شۆفێرانى تاکسى دەدات، ئۆتۆمبێلەکانیان بکەنە ئۆتۆمبێلى کارەبایى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح