گوڵ دەرکەوتەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ماوەی سێ مانگە گوڵ لە شەتڵگەکاندا نەماوە و چەند رۆژێکی کەمە گوڵی بەھاری ھاتۆتەوە و خاوەنی شەتڵگەیەک دەڵێت، ئەو گوڵانە بەرھەمی خۆماڵیە.

محەمەد عابد، خاوەنی شەتڵگەیە بە 964ی وت، لە مانگی تشرینی دووەمەوە گوڵ نەماوە لە شەتڵگەکان و کەمتر لە ھەفتەیەکە گوڵی بەھارە ھاتووەتەوە و ھاوڵاتی ئارەزوویان دەکات و دەیانکڕێت.

“مینا، پاتۆنیا، گەرزانیا، مێخەک و گوڵە باخە بەشێوەیەکی زیاتر لە گوڵەکانی دیکە خواستی لەسەرە”. محەمەد عابد وای وت.

بیلال عەبدولحەمید، کڕیاری گوڵە بە 964ی وت، شوێنێکی گونجاوی ھەیە بۆ گوڵوگوڵزار و دەیەوێت ئەو گوڵانەی کە حەزی لێیەتی بیکڕێت و بیباتەوە بۆ باخچەکەی.

لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمەوە، بەھۆی سەرماوە بەرھەمی گوڵ نامێنێت لە شەتڵگەکاندا و لە سەرەتای مانگی ئاداردا وردە وردە گوڵی بەھار دەردەکەوێتەوە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق