111 حاڵەتی مردن هەبووە
بە درێژایی ساڵی رابردوو رۆژانە پێنج کەس لە قەڵادزێ بریندار بوون
964+
فەرهاد حەسەن
بەپێی ئامارێکی فەرمی، ساڵی رابردوو رۆژانە بە بەردەوامی پێنج بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن و لە ماوەی ئەو ساڵەشدا نزیکەی 21 هەزار نەخۆش چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.
ئامارەکە هی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێیە بۆ ساڵی 2025، تێیدا ئاماژە بەوەکراوە لە ماوەی ئەو ساڵەدا هەزار و 852 بریندار گەیەندراونەتە فریاکەوتنەکە، کە دەکاتە رۆژانە پێنج بریندار و چارەسەری پێویستییان بۆ کراوە.
هەر بەپێی ئامارەکە لە ساڵی 2025 رووداوی جۆراوجۆریان بۆ هاتووە، لەوانەش 153 رووداوی هاتوچۆ، 71 گەستنی سەگ و 111 حاڵەتی مردن.
ئیدارە و هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە، ستایشی یەک بەیەکی پزیشک و کارمەندو هاوڕێ کرێکار و پۆلیسەکان دەکات و دەڵێن، هەموویان بەیەکەوە ئەم خزمەتەیان لە ساڵی 2025 پێشکەش بە هاوڵاتیان کردووە.