"وەرز دوای وەرز کتێبەکان تەواو بکەن"

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی لەبارەی تەواوکردنی پەرتووکەکانی خوێندنی ئەمساڵ دەرکرد

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بڕیارێكی سەبارەت بە تەواوکردنی پەرتووکەکانی خوێندنی ئەمساڵ دەرکرد و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكانی پابەند کرد کە پێویستە پەرتووکەکان وەرز دوای وەرز تەواو بکرێن.

بڕیارەکەی ئەم وەزارەتە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەكانی دەرچووە و بە پێی نووسراوێك کە ئاڕاستەی پەروەردەی سەرجەم شارەكان كراوە و تێیدا هاتووە، پێویستە پەرتووكەكانی وەرزی یەكەم تەواو بكرێن، پاشان دەستبكرێت بەخوێندنی پەرتووكەكانی وەرزی دووەم، چونکە لە بڕیارەكەدا هاتووە، هەر كاتێك كتێبی وەرزی یەكەم تەواو بوو، دەتوانن دەست بكەن بە كتێبی وەرزی دووەم.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بڕیارە سەرجەم قوتابخانەكان دەگرێتەوە بە حكومی و ناحكومی، بۆیە درێژە بە خوێندنی وەرزی یەكەم بدەن.

بڕیارەکەی پەروەردە لە كاتێكدایە، ساڵانە بەهۆی تەواونەكردنی پرۆگرامەكانی خوێندن، زۆرجار لە پەروەردەكان ئەو بەشەی دەكەوتە خولی دووەم جێدەهێڵرا.

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی بۆ نمرەی وەرزی یەكەمی خوێن...

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی بۆ نمرەی وەرزی یەكەمی خوێندكاران دەركرد

وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستایان و قوتابیان دەکات ...

وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستایان و قوتابیان دەکات دەنگ بە هاندەرانی زاخۆ بدەن