لە هەولێر

پارساڵ 160 فرۆشیار و خاوەنکار شوێنەکانیان پێداخراوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لەو ماوەی لیژنەکان گەڕاون لە هەولێر، پارساڵ 160 شوێن و جێگەی فرۆشیار و خاوەنکاریان داخستووە، ئەوەش بەگوێرەی ئەوەی پێچەوانەی رێنماییەکان کاریان کردووە و 559 تۆن خواردەمەنی و کەلوپەلیش لەناوبراوە.

بەرێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی ئاماری چالاكی یەك ساڵی بڵاوكردەوە، کە ئەمرۆ دووشەممە 5.1.2026، هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ نوێنەی میدیاکانی خستەڕوو.

لەماوەی ساڵی 2025، لیژنەکان سەردانی نانەواخانە، چێشتخانە، سەموونخانە، میوەفرۆش و سەوزە فرۆش، گۆشتفرۆش و غاز فرۆشیان کردووە، لەگەڵ دوکانەکانی جوانکاری و ئارایشتگە وسەرتاشەکان، لەو ماوەیەدا بە گشتی 14 هەزار و 20 سەردان ئەنجامدراوە.

لەو ساڵەدا، لە ناو سنوری ناوەدنی هەولێر زیاتر لەیەک ملیۆن و 700 هەزار کارتۆن هێلکە بۆ دەرەوەی سنووری شار رەوانە کراوە.

هەر لەو ماوەیەدا، هەزار و 619 سزادان کراوە، کە زۆرترینیان بۆ کۆمپانیا و کۆگا و کارگەکان بووە و سەرپێچی رێنماییەکانیان کردووە، کە 544 سزادان بووە، هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە پێنج هەزار جگەرە ئەلیکترۆنی “ڤەیپ” دەستی بەسەرداگیراوە.

ئامارەکان؛

جۆری سەردان

١- سەردانی نانەواخانە و سەموونخانە و کولێرە بە ڕوون (1990)

٢- سەردانی مریشکفرۆش و گۆشتفرۆش (1971)

٣- سەردانی سەوزە و میوەفرۆش (1708)
٤- سەردانی مارکێت (3226)
٥- سەردانی ئارائیشتگا (336)
٦- سەردانی چێشتخانە (838)
٧- سەردانی کۆمپانیا و گۆگا و کارگە (2153)
٨- سەردانی بریکاری خۆراک (286)
٩- سەردانی بریکاری ئارد (127)
١٠- سەردانی ئاشەکانی تایبەت بە بڕیاری 986(110)
١١- شیرنەمەنی ( 320)
١٢- چەرەزات (277)
١٣- شوێنی نێرگەلە (54)
١٤- لیژنەی قایمقامیەت (368)
١٥- لیژنەی پیشەسازی (126)
١٦- لیژنەی عەلوە (48)
١٧- جل و بەرگ (82)

کۆی گشتی (14020)

١٨- سەردانی بەیانیان (8687)
١٩- سەردانی ئێواران (5333)
٢٠- هەناردەکردنی هێلکە بۆ دەرەوەی شاری هەولێر / کارتۆن
(1724060)
٢١- داخستن (160)

جۆری سزا

١- سزای مریشک و گۆشتفرۆش (225)
٢- سزای سەوزە و میوەفرۆش (168)
٣- سزای مارکێت (329)
٤- سزای چەرەزات (54)
٥- نووسینگەی سەوزە و میوە (عەلوە): (9)
٦- سزای چێشتخانە و کافتریا (47)
٧- سزای کۆمپانیا و کۆگا و کارگە (544)
٨- سزای ئاشەکان / بریکارەکان (19)
٩- سزای ئارایشتگا (12)
١٠- سزای نانەواخانە (33)
١١- سزای سەموونخانە (139)
١٢- سزای کولێرە بە ڕوون (10)

کۆی گشتی ( 1619)

١٣- ژمارەی سەموونخانەی سوودمەند لە گاز (2694)
١٤- بڕی گازی دیاریکراو /لتر (2000)
١٥- بڕی غازی دابەشکراو /لتر (5388000)
١٦- کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو / تەن (559)
١٧- کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو / دانە ڤیپ (5262)
١٨- کەیسی دادگا (18 کەیس ماوە) / (11 کەیس داخراوە)

١٩- بڕی سزای وەرگیراو (٣٥٨٩٩٦٠٠٠)