بەفر و باران کۆتایی هات و کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە
سەرما کەم دەبێتەوە
ئەمڕۆ و سبەینێ باران و بەفرى تێدا نییە
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ و سبەینێ باران و بەفر نابارێت و پلەکانى گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە و ئەو سەرما زۆرەى هەیە کەمێک دەشکێت.
بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، کەشناسى پێشبینى کردووە، ئاسمان بەگشتی لەنێوان تەنکە هەوری بەرز و نیمچە هەور دەبێتپلەکانى گەرماش لە نێوان 2 تا 4 پلەى سیلیزى دەبێت.
بەرزترین پلەکانى گەرما بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەم شێوەیەیە:
هەولێر 13پلەی سیلیزی
پیرمام 12پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 11 پلەی سیلیزی
کەرکوک 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 14 پلەی سیلیزی
لەبارەى کەشى سبەینێ سێشەممە، کەشناسى پێشبینى کردووە کەشەکە هاوشێوەى ئەمڕۆ بێت، بەشێوەیەک ئاسمان لە نێوان تەنکە هەورى بەرز و ساماڵ بێت و پلەکانى گەرماش جیاوازییەکى ئەوتۆیان نابێت لەگەڵ ئەمڕۆ، بەڵام کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ سێشەممە:
هەولێر :14 پلەی سیلیزی
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 11 پلەی سیلیزی
کەرکوک 15 پلەی سیلیزی
ئاکرێ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی