شارى سۆران...وێنە: سۆشیال میدیا
ئامار و داتا
دەورووبەرى سۆران لە 2025؛ زیاتر لە 65 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکان تەرخانکراوە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران ئاماری ساڵی 2025ـی پڕۆژەکانی بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکە، تەنیا لە ساڵی رابردوودا بە گوژمەی زیاتر لە 65 ملیار دینار، رەزامەندی بۆ 94 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە سنووری 22 شارەوانی جیاوازدا وەرگیراوە.
وردەکاریی پڕۆژەکان:
پڕۆژە تەواوکراوەکان: 9 پڕۆژە بە گوژمەی 36,445,556,854 دینار.
لە قۆناغی جێبەجێکردن: 18 پڕۆژە بە گوژمەی 11,935,061,475 دینار.
لە قۆناغی کۆتایی: 14 پڕۆژە بە گوژمەی 1,911,096,000 دینار.
پڕۆژەی وەزارەتی شارەوانی: 2 پڕۆژەی ستراتیژی بە گوژمەی 43,320,000,000 دینار.
ئەوەش روونکراوەتەوە، ئەو ئامارە تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران، نێو سەنتەری شاری سۆران ناگرێتەوە، سەنتەری شار سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران، ئەو ئامارە تەنیا هی 22 شارەوانییەكانی دەوروبەری شاری سۆرانن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران.