"پشووی بانکەکان و خواستی زۆر هۆکارن"

100 دۆلار گەیشتە 144 هەزار و 500 دینار

964+

شۆڕش قادری

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی کوردستان بەرزبووەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار 144 هەزار و 500 دینار دەکات.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 4.1.2026 نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و هەر 100 دۆلارییەک گەیشتووەتە 144 هەزار و 500 دینار”.

“بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بە پشووی بانکەکان لە چەند رۆژی رابردوودا و خواستی هاوڵاتیان لەسەر ئەو دراوە هەیە”، کەیفی خۆشناو وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرامبەر تمەنی ئێرانیش، ئەمڕۆ 100 دۆلار ئەمریکی بە 13 ملیۆن و 700 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت بە حەواڵە و بە نەختیش بە 12 ملیۆن و 800 هەزار تمەنە.

بەهای دۆلار بەرزبووەوە؛ هەر گەڵایەک 400 دیناری چووەسەر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە؛ هەر گەڵایەک 400 دیناری چووەسەر

دینار و تمەن بەرامبەر دۆلار خۆیان نەگرت و سەربەرەوخوار...

دینار و تمەن بەرامبەر دۆلار خۆیان نەگرت و سەربەرەوخوار بوونەوە