قایمقامی سیدەکان بڕیاری دا

ئاگاداری هاوڵاتیان دەکرێتەوە راوی ئەو باڵندە کێویانە نەکەن کە بەهۆی بەفرە روویان لە ئاوەدانییەکان کردووە

964+

فەرهاد حەسەن

لە سیدەکان ئاگاداری هاوڵاتیان دەکرێتەوە دەستکاری ئەو باڵندە کێویانە نەکەن کە بەهۆی بەفرە روویان لە ئاوەدانییەکان کردووە، یاخود راویان بکەن بە پێچەوانەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

ئیحسان چەلەبی قایمقامی قەزای سیدەکان لە ئیداەری سۆران بلاویکردووەتەوە،  بەهۆی زۆری بەفربارین لە ناوچەکەمان، ژمارەیەکی زۆری کەو و باڵندەی کێوی هاتوونەتە نزیک گوندو ئاواییەکان، ئەرکی هەموومانە پارێزگاری لە مانەوەی ئەو باڵندەو ئاژەڵە کێوییانە بکەین.

دەشڵێت “رێکاری یاسای بەرامبەر بەو کەسانە دەگرینەبەر کە کاری راوکردنیان دەکەن”.

پۆلیسی دارستان حەوز بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دروست ...

پۆلیسی دارستان حەوز بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دروست دەکات

نان و گەنمیان بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان گەیاندە چیای ...

نان و گەنمیان بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان گەیاندە چیای سەراورد