"لە مانگێکدا 30 جورجم گرتووە"

جورج دوکاندارانی بازاڕی سورچیانی هەراسان کردووە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

جرج یان بە شێوەزارە هەولێرییەکە، جورج، دوکاندارانی بازاڕی سورچیانی لە داوێنی قەڵای هەراسان کردووە و وەک خۆیان دەڵێن، ژیانیان نەماوە بەدەستیانەوە.

محێدین محەمەد، دوکاندارە و بە 964ـی وت، “چەند تەڵە دابنێین ئەوەندە جورج دەگرین و تەنیا لە هەفتەیەکدا چوار بۆ پێنج دانەم گرتووە، زیانی زۆریان پێگەیاندووین و بەڕادی ئاو و ئەشیای ناو دوکانەکەمیان خواردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چاریان نەماوە، یان دەیانبەنە دەرەوەی شار فڕێیان دەدەن یان دەیانکوژن.

بەقسەی دوکاندارانی ئەو بازاڕە، مام لوقمان لە هەمووان زیاتر جرج دەگرێت و خیبرەیەکەی باشی لەو بوارەدا پەیدا کردووە، وەک خۆیشی دەڵێت، لە مانگێکدا نزیکەی 30 جورجی گرتووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

جرجێك كارى چاپكردنى پاسپۆرتى له‌ هه‌ولێر وه‌ستاندوو...

جرجێك كارى چاپكردنى پاسپۆرتى له‌ هه‌ولێر وه‌ستاندووه‌

بەهۆى بوونى پاشماوەى مشک و جرج چێشتخانەیەک داخرا

بەهۆى بوونى پاشماوەى مشک و جرج چێشتخانەیەک داخرا