بەفربارینی دیکە بەڕێوەیە و کەشەکە دەیبەستێ
سبەی بەیانی ئاگاداری تەم بن
باران و بەفر بارگە و بنەیان دەپێچنەوە؛ ئەمشەو شەپۆلەکە کۆتایی دێت
964+
ژێوار خدر
ئەوانەی حەزیان بە باران و بەفرە، با ئەمشەو چێژی لێ ببینن چونکە شەپۆلەکە بەرەو کۆتایی دەچێت، دوای رۆژێکی باراناوی، کەشناسی هەرێم دەڵێت لەگەڵ هاتنی شەودا هەورەکان دەڕەوێنەوە و ئاسمان ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام تا ئەو کاتە هێشتا نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان و بەفریش لە سەر چیا سنوورییەکان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت، بۆ ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت لە ناوچەکانی تر نمە باران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت، لە ناوچە سنووریەکانیش بەفر بارین بەردەوامی دەبێت، لەکاتەکانی شەودا کەش ئاسایی دەبێتەوە کۆتایی بە شەپۆڵی بەفر و باران دێت و پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە ت دوێنێ
بۆ سبەی شەممە کە یەکەم شەممەی ساڵی نوێیە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما وەک خۆیان دەمێننەوە، تەنیا شۆفێران و ئەوانەی بەیانیان زوو دەچنە دەرەوە پێویستە ئاگاداری تەم بن، چونکە ئەگەری هەیە لە هەندێک ناوچە تەمێکی چڕ دروست ببێت و مەودای بینین کەم بکاتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 6 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 11 پلەی سیلیزی