سێ کوڕن و چوار کچ

لە گەرمیان حەوت منداڵ لەدایکبووە و دوانیان دووانەن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لەو حەوت منداڵەی ئەمڕۆ 1.1.2026 لە گەرمیان و لە نەخۆشخانەی حکومی لە دایکبوون، دوو منداڵیان دووانە بوون.

دکتۆرە پەیمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون بە 964ى وت،”ئەمڕۆ پێنچ شەممە بەرواری 1.1.2026 لە نەخۆشخانەکەمان حەوت منداڵ لەدایکبووە”.

“دوو لە منداڵەکان دوانەن”جمکن”، ئەو شەش دایکە دوانیان بە نەشتەرگەری منداڵی بووە و چوارەکەی دیکەیان بە سروشتی”،پەیمان ئەحمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، سێ لە منداڵەکان کوڕن و چواریشیان کچن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دوو ملیۆن کەس لە کەرکوک چوونەتە نەخۆشخانە و 31 هەزار مند...

دوو ملیۆن کەس لە کەرکوک چوونەتە نەخۆشخانە و 31 هەزار منداڵ لە دایکبوون