هێشتا رێگاکە نەکراوەتەوە

شۆفێران بوار نادەن رێگای سۆران بکرێتەوە

964+

ئاکام غەفور
لە ئێوارەوە هەموو رێگاکانی سۆران داخراون، تیمەکان دەیانەوێت رێگاکە بکەنەوە، بەڵام ئەوەندە قەرەباڵغە هیچ بواری جوڵەیان نییەو ناتوانن خاوێنی بکەنەوە.

پەیامنێری 964 لە خەلیفانەوە یەک کاتژمێری تەواو بەپێ رۆیشت تا گەیشتە سەرچاوەی قەرەباڵغییەکە، بینی بە سەدان ئۆتۆمبێل لە دوای یەک وەستاون و ناتوانن بجوڵێن، تیمەکانی ئاوەدانکردنەوەو هاتوچۆش لەبەر ئەو قەرەباڵغییە ناتوانن رێگاکە بکەنەوە.

کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران قسەی بۆ مایکی 964 کردو وتی: شۆفێران هاوکار نین، بۆیە ناتوانین یەک بستیش بجوڵێین و رێگاکە بکەینەوە.

کێشەکە ئەوەیە بە هەردوو ئاراستەی شەقامەکە ئۆتۆمبێل بە چوار ساید دەڕۆن و بوار نەماوە، ئەمە جگە لەو شۆفێرانەی پەلەی نۆرەبڕینیانەو ئەوەندەی تر سەغڵەتی دروست دەکەن.

کارەبای سۆران بە شێوەیەکی سەرتاسەری کوژایەوە

کارەبای سۆران بە شێوەیەکی سەرتاسەری کوژایەوە